بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێک ئاڕاستەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات

19/02/2021

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی کۆنگرەی‌ چوارەمیانەوە بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێک ئاڕاستەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، دەکات و ڕایدەگەیەنێت: هیوادارین رۆڵێکی ئەرێنی و کاریگەرتان هەبێ بۆ جێبەجێکردنی چاکسازیی ریشەیی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە بنەڕەتیەکان.

وێڕای پیرۆزبایی هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەنجومەنی سەرکردایەتی، لە کۆمەڵ، بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان بە پێویست دەزانین لەم قۆناغە سیاسیەی هەرێمی کوردستان دا.

 

بەڕێزان: لە کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان
سڵاو و ڕێز...
بۆ تەواوبوونی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵەکەتان، وە هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەنجومەنی سەرکردایەتی، پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
کۆنگرەی کۆمەڵەی دادگەری کوردستان، لە کاتێکدابوو، کە دۆخی سیاسی و ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان بە هەلومەرجێکی دژوار و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، رەنگدانەوەی ئەو دۆخەش ئاسەواری نەرێنی لەسەر ژیانی خەڵک جێهێشتوە.
لەو سونگەیەوە، هیوادارین کۆمەڵەکەتان رۆڵێکی ئەرێنی و کاریگەری هەبێ بۆ جێبەجێکردنی چاکسازیی ریشەیی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە بنەڕەتیەکان، هاوکاتیش پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان بە پێویست دەزانین لەم قۆناغە سیاسیەی هەرێمی کوردستان دا .

بزوتنەوەی گۆڕان
١٩ی شوباتی ٢٠٢١


هەواڵی زیاتر