بەوێنە... مەراسیمی هێنانەوە و بەخاکسپاردنی تەرمی د. کەمال مەزهەر

24/03/2021

هەواڵ و چالاکی

ئەمڕۆ (24\3\2021) بە بەشداری عومەر سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و د.دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن و ژمارەیەک لە ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان،  د. کەمال مەزهەر، مێژونوس و نوسەر و لێکۆڵەری‌ کورد، لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاکسپێردرا.

 

کورتەیەک لە ژیانی پرۆفیسۆر (د. کەمال مەزهەر):

کەمال مەزھەر ئەحمەد:
لە ساڵی (1937) لە ناحیەی ئاغجەلەر لەدایکبوە
 لە ساڵی (1959) لە زانکۆی بەغدا کارناسیی مێژوی وەرگرتوە و چوەتە یەکێتیی سۆڤیەتی ئەوکاتە
لە ساڵی (1969) لە ئەنستیوتی رۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرتوە
لە ساڵی (1981) پلەی مامۆستای لە مێژو وەرگرتوە
لە ساڵانی (1971) تا (1975) سکرتێر و ھاوکاری سەرۆک بوە لە پرسەکانی زانستی لە فەرھەنگستانی کوردی بەغدا
مامۆستای زانکۆ بوە
 ئەندامی یەکێتیی نوسەرانی کورد و ئەنستیوتی کورد بوە لە پاریس
رۆژی (16/3/2021) لە تەمەنی (84) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد


هەندێک لە بەرهەمەکانی د.کەمال مەزهەر:

* ئافرەت لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی.
* تێگەیشتنی راستی؛ شوێنی لە رۆژنامەنووسی کوردیدا.
*  چینی کرێکارانی عێراق.
* چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد -بەرگی 1
* چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد -بەرگی 2
* خەباتی رزگاریخوازی کورد و ئازەر لە ئێران
* رێنیسانس.
* میر.
* زاراوەی کارگێڕی، (عەرەبی کوردی).
* كوردستان لەساڵەكانی شەڕی یەكەمی جیهاندا.

 

وێنە - بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر