ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی سەرۆکی‌ هەرێم و بزوتنەوەی‌ گۆڕان

04/05/2021

هەواڵ و چالاکی

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گردی زه‌رگه‌ته‌ و له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری گشتیدا كۆبووه‌وه‌.

کاتژمێر 11:00ی بەیانی‌ ئەمرۆ سێشه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانی‌ سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد و لەگەڵ عومەر سەید عەلی‌ رێکخەری‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕاندا کۆبونه‌وه‌.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ رۆژنامه‌نوسانی وت "هاتووین له‌گه‌ڵ حزبه‌كاندا باسمان له‌ یه‌كگرتووی كورد له‌ به‌غدا و پرسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كردووه‌".

سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان بۆ سلێمانی‌ و لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، لە کاتێکدایە کە دوێنێ لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکی‌ کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و ئەمینداری‌ یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان کۆبوەوە.


هەواڵی زیاتر