بزوتنەوەی‌ گۆڕان پیرۆزبایی‌ جەژن لە مسوڵمانان دەکات

12/05/2021

ڕاگەیەندراوی فەرمی


 دەقی‌ پەیامی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان بە بۆنەی‌ جەژنی‌ رەمەزانەوە:


جەژنتان پیرۆزبێت
‎بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی مسوڵمانان بەگشتی و مسوڵمانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین. تکاکارین خوای گەورە رۆژوو و نوێژ و خواپەرستی هەمو لایەکی قبوڵ کردبێت و، ئەم بۆنە پیرۆزەش هاندەری چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتیەکان و دوورکەوتنەوەی شەڕ و ماڵوێرانی بێت.

‎جەژن بۆنەی خۆشی دەربڕین و وێستگەی بەهێزکردنەوەی رایەڵە کۆمەڵایەتیەکان و روحیەتی لێبوردەییە، ھۆکارێکە بۆ خزمەت و چاکەی گشتی، دەرفەتێکە لە رووی سیاسیی و ئیدارییەوە وەڵامدانەوەی پێداویستیەکانی خەڵک خێراتر و چالاکتر بکرێ. بۆ ھەرێمی کوردستانیش پێداگیری لەسەر رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، بەرقەراربونی یاسا، گەشەپێدانی دیموکراسیەت، ئازادی رادەربڕین و شەفافیەت لە کاروباری گشتی دەکەینەوە.
‎دوبارە جەژنی رەمەزانتان پیرۆزبێت و، لە ئاشتی و ئۆقرەیی و ئارامیدا ئەم جەژنە بەسەر ببەن.

‎بزوتنەوەی گۆڕان
‎١٢ی ئایاری٢٠٢١


هەواڵی زیاتر