وتەبێژی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان رونکردنەوە لەبارەی‌ نیگەرانی‌ وەزیری‌ دارایی‌ هەرێم دەدات

30/06/2021

ڕاگەیەندراوی فەرمی


دوای کۆبوونەوەی حکومەت و پەرلەمان، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان نیگەرانی دەردەبڕێت و پێیوایە بە رێککەوتنی پێشوەخت موزایەدەی سیاسی لە کۆبونەوەکەدا کراوە و بزوتنەوەی گۆڕان لەو موزایەدە سیاسییەدا کراوەتە ئامانج.

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان بە (KNN)ی‌ راگەیاند، نیگەرانی وەزیری دارایی و ئابوری لەوەوە سەرچاوەی گرتوە کە پێیوایە لە رێگەی سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە رێککەوتنی پێشوەختە کراوە و هەوڵدراوە موزایەدەیەکی زۆر بکرێتە سەر تیمی حکومەت و بەتایبەتیش خودی وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە رێگەی ئەویشەوە بە ئامانجگرتنی بزوتنەوەی گۆڕان، لەکاتێکدا خەڵکی هەرێمی کوردستان باش دەزانێت لێبڕینی موچە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە و سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆکی حکومەت لێی بەرپرسن.

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان وتیشی: نیگەرانییەکانی وەزیری دارایی لەرێگەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە شێوەیەکی فەرمی‌ گەیەندراوە بە سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت.


هەواڵی زیاتر