لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان كۆبوه‌وه‌

05/07/2021

ڕاگەیەندراوی فەرمی


لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان كۆبوه‌وه‌ و تێیدا ھەنگاوە کرداریەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتن و هاوپەیمانی نێوان یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەلبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆکرا و، میکانیزمەکانی هەماهەنگی و کاری هاوبەش بڕیاری لەبارەوە درا.

ئەمڕۆ دوشەممە (٥ی٧ی ٢٠٢١)، یەکەم کۆبونەوەی لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی هاوپەیمانیەتیەکە و، ئامادەبونی د. ده‌رباز محه‌مه‌د رێگەپێدراوی گشتی و ئەندامانی لیژنە باڵاکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی بەرێوەچو.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌؛ شێوازی کاری هاوبەش و نەخشە رێگای جێبەجێکردنی بۆ داهاتوی هاوپەیمانیەتیەکە دیاری‌ كرا و بریار درا  لەسەر چالاککردنی کاری لیژنە سەرەکی و لیژنە ھاوبەشەکانی دیکە لەسەر ئاستی بازنەکانی ھەڵبژاردن و تێیدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئەم هاوپەیمانیەتیە هەنگاوێکی بوێرانەی یەکێتیی و گۆڕانە لە پێناو بەرژەوەندی باڵای میللەت و هێنانەدی  یەکریزی نیشتیمانیی و نەتەوەیی  و یەک دەنگی کورد لە بەغدا.




راگەیەندراوی لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان

ئەمرۆ دوو شەممە ٥ی٧ی ٢٠٢١،  یەکەمین کۆبونەوەی لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی هاوپەیمانیەتیەکە و، ئامادەبوونی د. ده‌رباز محه‌مه‌د رێگەپێدراوی گشتی و ئەندامانی لیژنە باڵاکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا، لەبەر رۆشنایی هەلومەرجی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان، ھەنگاوە کرداریەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتن و  هاوپەیمانی نێوان یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەلبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ووردی  گفتوگۆکرا و، میکانیزمەکانی هەماهەنگی و کاری هاوبەش بڕیاری پێویستی لەبارەوە درا.

کۆبونەوەکە، شێوازی کاری هاوبەش و نەخشە رێگای جێبەجێکردنی بۆ داهاتووی هاوپەیمانیەتیەکەی دیاری کرد و، بریار درا  لەسەر چالاککردنی کاری لیژنە سەرەکی و لیژنە ھاوبەشەکانی دیکە لەسەر ئاستی بازنەکانی ھەڵبژاردن.

جەختیشکرایەوە کە ئەم هاوپەیمانیەتیە هەنگاوێکی بوێرانەی یەکێتیی و گۆڕانە لە پێناو بەرژەوەندی باڵای میللەت و هێنانەدی  یەکریزی نیشتیمانیی و نەتەوەیی  و یەک دەنگی کورد لە بەغدا، کە لە داهاتوودا دەتوانرێت ببێتە فاکتەرێکی بەهێز  بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەرو هەموویانەوە کێشە داراییەکان و دابینکردنی موچە و شایستە داراییەکان.

٥ی تەموزی ٢٠٢١


هەواڵی زیاتر