بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پیرۆزبایی له حیزبی شیوعی ده‌كات
06/07/2021
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پیرۆزبایی ساڵیادی راگه‌یاندنی حیزبی شیوعی ده‌كات و دوپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌مڕۆ گه‌له‌كه‌مان پێویستی زیاتری به هاوكاری و یه‌كڕیزی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه بۆ گه‌یشتنی یه‌كجاره‌كی به سه‌رجه‌م خواسته چینایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی.
بۆ به‌ڕێز/ مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی شیوعی كوردستان
به‌ڕێزان/ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی شیوعی كوردستان
به‌ناوی رێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی راپه‌ڕاندن و جفاتی نیشتیمانی و گشی و هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاننه‌وه پیرۆزبایی ساڵیادی راگه‌یاندنی بیست و هه‌شت ساڵه‌ی حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین. رۆڵ و كاریگه‌ری حیزبه‌كه‌تان له مێژوی تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان به‌رز ده‌نرخێنین، له كاتێكدا ئه‌مڕۆ گه‌له‌كه‌مان پێویستی زیاتری به هاوكاری و یه‌كڕیزی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه بۆ گه‌یشتنی یه‌كجاره‌كی به سه‌رجه‌م خواسته چینایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی. خوازیارین ئه‌م یاده بكرێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئاشته‌وایی سیاسی و یه‌كڕیزی كۆمه‌ڵگاكه‌مان.
له‌گه‌ڵ رێز..
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
6/7/2021