پرسەنامە

08/09/2021

کۆمەڵایەتی

بە داخ و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵى کۆچى دوایى تێکۆشەرى دێرین و پیاوى نیشتیمانپەروەر (فوئاد یاسین) ناسراو بە فوئادە رەشمان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشى قوڵى خۆمان لە خێزان و کەسوکار و هاوڕێیانى دەکەین.

کاک فوئاد مرۆڤێکى راستگۆ و تێکۆشەرێکى بەئەمەک و پێشمەرگەى سەرەتاى شۆڕش و کۆمەڵەى رەنجدەران و مرۆڤ دۆست بو، لە قۆناغى دروستبونى بزوتنەوەى گۆڕاندا زۆر هاوکار و پشتیوانیى گۆڕان و هەمو هێزێکى سیاسى بوە کە لە خەمى خەڵکدا بون.

لە خودا داواکارین خوالێخۆشبو جێگاى بەهەشتى بەرین بێت و دوایین ناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان و هەمولایەک بێت.
انالله وانااليه راجعون…


بزوتنەوەى گۆڕان
٨ى ٩ى ٢٠٢١


هەواڵی زیاتر