پرسەنامە

07/12/2021

کۆمەڵایەتی

‎بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە، هەواڵى کۆچى دوایی مامۆستا و هونەرمەند (زرار محە‌ممە‌‌د مسته‌فا رواندوزى)مان پێگەیشت.

 

مامۆستا زرار ھونە‌رمە‌ندێكی دیار و خۆشە‌ویست بو، خزمەتى بەرچاوى بە بوارى هونەر کردوە لە رواندوز و هەولێر و هەرێمى کوردستان، لەدەستدانى جێى داخە، ‎بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵەکەی و هونەرمەندان دەکەین.

داواکارین لە خواى گەورە کۆچکردو جێگەى بەهەشتى بەرین بێت و سەبورى ھەمو لایەکیش بدات.

بزوتنەوەی گۆڕان
‎٧ی١٢ی٢٠٢١


هەواڵی زیاتر