پرسەنامە

26/09/2022

کۆمەڵایەتی

‎بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبو (نەوزاد كەریم)ی پێشمەرگەی ڕۆژە سەختەكان و پارتیزانی دوای ئەنفال و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان مان بیست، كە بە نەخۆشیی لە وڵاتی نەرویج كۆچی دوایكرد.

‎بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و کەسوکار و بنەماڵە و ھاوڕێیانی دەکەین و لە دڵەوە هاوبەشی خەم و پەژارەیانین.
‎خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

بزوتنەوەی گۆڕان
٢٦ی٦ی٢٠٢٢


هەواڵی زیاتر