پرسەنامە

28/09/2022

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ئەندازیار (بەختیار حوسێن ساڵح) ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و کارەکتەری دیاری ئیداریی شاری رانیە مان پێگەیشت.

‎بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی مامۆستا حوسێن و برا و منداڵەکانی کۆچکردوو دەکەین و لە دڵەوە هاوبەشی خەم و پەژارەیانین.

‎خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

‎انا لله و انا الیه راجعون

‎بزوتنەوەی گۆڕان
٢٨ی ٩ی ٢٠٢٢


هەواڵی زیاتر