بزوتنەوەى گۆڕان: کۆچی دوایی د. جەمال نەبەز خەسارەتێکی گەورەیە
08/12/2018
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بزوتنەوەى
گۆڕان پرسە نامەیەک ئاڕاستەى بنەماڵە و هاوڕێ و هاوڕێبازانی د. جەمال نەبەز دەکات
و رایدەگەیەنێت؛ کۆچی دوایی ئەو بیرمەندە خەسارەتێکی گەورەیە لە بزاوتی نوسین و
تێکۆشان لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان.
دەقى
پرسەنامەکە
ئەمڕۆ (2018/12/8) هەواڵی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز مێژوو نوس و
لێکۆلەری دیاری کورد مان پێگەیشت.
دکتۆر
جەمال نەبەز پیاوێکی تێکۆشەری رێگای ئازادی و سەربەخۆی کوردستان بوە، بەشێکی زۆری
تەمەنی لەپێناو خزمەتی گەلی کوردستان تەرخان کردبو، کۆچی دوایی ئەو بیرمەندە
خەسارەتێکی گەورەیە لە بزاوتی نوسین و تێکۆشان لەپێناو ئازادی و سەربەخۆی کوردستان
بەم بۆنە خەمناکەوە بزوتنەوەی گۆڕان پرسە و سەرەخۆشی بە تەواوی کەسوکار و هاوڕێ و هاوڕێبازانی
کۆچکردو رادەگەیەنێت و یاد و ماندوبونەکانی بەزیندویی رادەگرین.
بزوتنەوەی
گۆڕان
2018.12.8