گۆڕان داوا ده‌كات هێزه‌كانی توركیا له‌هه‌رێم بگه‌ڕێنه‌وه خاکی وڵاتەکەیان
28/01/2019
ڕاگەیەندراوی فەرمی
فراكسیۆنی گۆڕان داواكاره ده‌وڵه‌تی توركیا كۆتایی به بۆردومانی
ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بهێنێت و هه‌رچی هێزی سه‌ربازیی
ئه‌و وڵاته هه‌یه له خاكی هه‌رێم، بگه‌ڕێنرێنه‌وه وڵاتی توركیا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی روداوه‌كانی ئه‌مڕۆی ناحیه‌ی
شیلادزێ، فراكسیۆنی گۆڕان وێڕای هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری قوربانیان،
رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌ركی حكومه‌تی عێراقه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی هه‌رێم سنوره‌كانی كوردستانی باشور بپارێزێت.
فراكسیۆنی گۆڕان پێی وایه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیا ته‌نها گفتوگۆی ئاشتییانه‌یه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان
به‌هۆی بوردومانی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا له ماوه‌ی رابردودا، ده‌یان
هاونیشتیمانی بونه به قوربانی، له کاردانه‌وه‌ی بۆردومانی فڕۆکه‌کانی
تورکیا، ئه‌مڕۆ هاوڵاتیانی ناحیه‌ی شیلادزێ سەره‌تا بەڕێپێوانی ھێمنانە و
دواتر هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌یه‌کی سوپای تورکیا، به‌داخه‌وه له‌و
هێرشه‌دا هاوڵاتیه‌ک شه‌هیدو و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتیی دیكه‌ش بیندار بون،
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌سوکاری شه‌هید حسێن رێکانی ده‌که‌ین،
هیوای چاکبونه‌وه بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین.
داواکارین ده‌وڵه‌تی تورکیا کۆتایی به تۆپبارانکردنی خاکی باشوری کوردستان
بهێنێت و هێزه سه‌ربازیه‌کانیان بگه‌ڕێنه‌وه خاکی تورکیا. ئه‌رکی
حکومه‌تی عێراقه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان سنوره‌کانی
کوردستانی باشور بپارێزێت، له‌گه‌ڵ رێزگرتن و پابه‌ندبون به مافی
دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ تورکیا. بۆردومان و شه‌ڕ و کوشتن چاره‌سه‌ری کێشه‌ی
کورد له تورکیا ناکات و ته‌نیا ژماره‌ی قوربانیه‌کان زیاد ده‌کات.
ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێمانوایه ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره بۆ کێشه‌ی کورد له تورکیا، ته‌نیا گفتوگۆی ئاشتییه.
فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان
26/1/2019