پرسەنامەیەک لە بزوتنەوەى گۆڕانەوە
29/01/2019
کۆمەڵایەتی
بزوتنەوەى گۆڕان پرسەنامەیەک
بۆ کۆچى دوایى میرى ئێزدییەکان بڵاو دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت؛ میر تهحسین بەگ، کەسایەتییەکی
خاوەن پێگەى کۆمەڵایەتی بەهێز و دیاربوە و بهردهوام لە ههوڵدابوە گیانی تەبایی
و پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتەکاندا گەشەپێبدات و بەهێزتری بکات.
دەقی پرسەنامەکە:
بەبۆنەی کۆچی دوایی (میر
تەحسین بەگ)، میری ئێزدییەکانی کوردستان و جیهان، سەرەخۆشی لە گەلی کوردستان و
سەرجەم ئیزدییەکانی کوردستان و جیهان و بنەماڵە و کەسوکاری دەکەین.
میر تهحسین بەگ،
هەمیشە لەگەڵ چین و توێژەکانی کوردستان و عێراق و دەرەوە لە پەیوەندیی دابوە، بهردهوام
لە ههوڵدابوە کە گیانی تەبایی و پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتەکاندا گەشەپێبدات و
بەهێزتری بکات، کەسایەتییەکی خاوەن پێگە کۆمەڵایەتی بەهێز و دیاربوە.
میر تەحسین بەگ، لە
تەمەنی یانزە ساڵیدا بوەتە میری ئێزدییەکان و سەرۆکی جڤاتی رۆحانی ئێزدییەکان و
زیاتر لە (70) ساڵ میری ئێزدییەکانی کوردستان و جیهان بو، رۆڵی بەرچاوەی هەبو لە
بزووتنەوەی کوردایەتی و بەهۆی هەڵوێستە مرۆییە جوانەکانییەوە ناچاربووە لە ئاوارەیی
ژیان بەسەرببات.
خودای گەورە گیانی شاد
بکات
بزوتنەوەى گۆڕان