وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی (9)ی یه‌كێتی سه‌ردانی مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد
27/05/2021
وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی
(9)ی شاره‌زوی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باژێروانیی مه‌كۆوه پێشوازییان
لێكرا.
وه‌فده‌كه پیکهاتبو لە (سه‌رتیپ عه‌لی)
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (9)ی یه‌كێتی و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی كارگێڕ و له‌لایه‌ن
نزار مه‌حمود باژێروانی مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسوڕانی گۆڕان پێشوازییان
لێكرا.
سه‌ردانی وه‌فدی
یه‌كێتی به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی پەیوەندیەکان و بیروڕا گۆڕینەوە بو
لەسەر کۆمەڵێك بابەتی رۆژ و دۆخی پارێزگای هەڵەبجە.
تەوەرێکی تری
كۆبونه‌وه‌كه باسکردن بو لە هاوپەیمانیی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی
كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا
به‌ڵێن دوپات كرایه‌وه بۆ كاركردنی زیاتر له‌پێناو سه‌رخستنی كار و به‌رنامه‌ی
ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه.