کۆبونەوەی ئەنجومەنى قەزاکانى هەڵەبجە و سەیدسادق و شارەزور و پێنجوێنى گۆڕان بەڕێوەچو

21/08/2021

لە پارێزگای هەڵەبجە کۆبونەوەی ئەنجومەنى قەزاکانى هەڵەبجە و سەیدسادق و شارەزوور و پێنجوێنى بزوتنەوەى گۆڕان بە سەرپەرشتى، سەرپەرشتیارى محیوەرى هەڵەبجە و شارەزورى گۆڕان بەڕێوەچو.

ئەمرۆ شەممە (21/8/2021)، بە سەرپەرشتی مامۆستا جەمال حاجی محەمەد، سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵەبجە و شارەزور، ئەنجومەنى قەزاى هەڵەبجە و سەیدسادق و شارەزوور و پێنجوێنى بزوتنەوەى گۆڕان لە مەکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچو .

لە کۆبونەوەکەدا ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردن و کارکردنی هەر چوار ئەنجومەنى قەزاکە بۆ بەگەڕخستنى هەنگاو و هەوڵەکان لەپێناو سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان و کاندیدانى بزوتنەوەى گۆڕان تاوتوتێکرا، مامۆستا جەمال محەمەد ئەندامى خانەى راپەڕاندن و سەرپەرشتیاری ئەو میحوەرەى گۆڕان بەرچاو رونی دایە بەشداران و جەختى لەوەکردەوە هەمو هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ سەرخستنى قەوارەکە.


هەواڵی زیاتر