ساڵیادی دوەم شەهیدی خۆپیشاندانەکانی (17)ی شوبات

24/02/2019

ساڵیادی دوەم شەهیدی خۆپیشاندانەکانی (17)ی شوبات و رۆژانی دوایی بەڕێوەدەچێت.

دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، له‌سه‌ر مه‌زاری شەهید سورکێو له‌ گۆڕستانی سه‌یوانی یه‌که‌م لە سلێمانی هەشتەم ساڵیادی دوەم شەهیدی خۆپیشاندانەکانی (17)ی شوباتی ساڵی (2011) و رۆژانی دوایی بەڕێوەچو، کە تیایدا کەسوکاری شەهیدان و ژمارەیەک لە چالاکوانان و هاوڵاتیان ئامادەی بون.

لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی (17)ی شوباتی ساڵی (2011)، رۆژی (20)ی شوبات سورکێو زاهید بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان لە شەقامی خانەقای سلێمانی شەهید کرا.

 

سلێمانی/ ئاری لوقمان