جەمال حاجى محەمەد: کاک نەوشیروان لە ژیاندابوایە ئێستا دۆخى میلەتى کورد بە قۆناغ و ئاقارێکى دیکەدا دەڕۆیشت
18/05/2024
جەمال حاجى محەمەد، لە
حەوتەم ساڵیادى کۆچى دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا ئەندازیارى خەباتى
نەتەوایەتى و سەرقافڵەى دادپەروەرى کۆمەڵایەتى، رایدەگەیەنێت؛ کاک نەوشیروان لە
قۆناغێکى زۆر هەستیاردا جێى هێشتین، ئەو یەکێک بو لە سەرکردە گەورەکانى میلەتى
کورد، ئەگەر لە ژیاندابوایە ئێستا دۆخى میلەتى کورد بە قۆناغ و ئاقارێکى دیکەدا
دەڕۆیشت.
دەشڵێت: کاک نەوشیروان لە هەمو
روەکانەوە بەتوانا بو؛ مێژونوس و ئەدیب و شۆڕشگێر و پارتیزان و دواتریش سیاسى و
بیرمەند بو، خوێندنەوەى خۆى و وردى بۆ روداوەکان و واقیع هەبو، دانانى نەخشەى
راپەڕین، دواتر کتێب و نوسین و پڕۆژەکانى، دواتریش دامەزراندنى بزوتنەوەى گۆڕان و یەکەم
هێزى ئۆپۆزسیۆن و پڕۆژەکانى بۆ چاکسازى و نیشتیمان سازى و چاکەى گشتى نمونەى
واقیعین بۆ گەورەیی کەسایەتى کاک نەوشیروان کە یەکێک بو لەو پیاوە گەورانەى مێژو دەیانخولقێنێت.
سەبارەت بە شێوازى یادکردنەوەى حەوتهەمین
ساڵیادى کۆچى دوایی، جەمال حاجى محەمەد دەڵێت: بەهۆى هەندێک رێککارى سەر
ئارامگەکەى، رێوڕەسمى فەرمى رێکناخرێت تەنها یادێکى خۆڕسک دەکرێتەوە و سەعات (4:00)ى
پاشنیوەڕۆى سبەینێ یەکشەممە (19ى5ى2024) لە حەوتەم ساڵیادى کۆچى دوایی کاک
نەوشیرواندا لە پێشوازى میوانان و هەڵگرانى بیرى چاکسازى رەوانشاد دەبین.