هەڵەبجە؛ وەفدێكی گۆڕان سەردانی مەڵبەندی کۆمەڵی دادگەری دەكات
21/04/2026
ئەمڕۆ سێشەممە (21ی4ی2026)، وەفدێکی مەکۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی
گۆڕان كە پێكهاتوون لە ڕێبەند ئەحمەد سەرپەرشتیاری مەکۆ و سکرتێر و ئەندامانی ئەنجومەنی
قەزا، سەردانی مەڵبەندی هەڵەبجەی کۆمەڵی دادگەری کوردستانیان کرد و لەلایەن مەشخەڵ
ئەحمەد بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامانی دەستەی کارگێڕییەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەبارەی هەنگاوەكانی بزوتنەوەی
گۆڕان دوای بەستنی كۆنفرانس و پتەوكردنی پەیوەندیەكان بە ئامانجی خزمەتكردنی خەڵك.
هاوكات دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان بەتایبەت
پێداویستیەكانی پارێزگای هەڵەبجە و خەڵكەكەی تاوتوێكرا و پێویستی هەماهەنگی لایەنە
سیاسییەکان لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری شارەکە دوپاتكرایەوە.