پرسەنامە

10/06/2024

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبو (شێخ زاهید مەحمود) هەڵسوڕاوى دیاری بزوتنەوەی گۆڕان و باوکى شەهید (سورکێو) شەهیدى خۆپیشاندانەکانى (17)ى شوبات و رۆژانى دواییمان پێگەیشت.

شێخ زاهید، کە قوربانیی دەستى زوڵم و نادادى بو، یەکێک بو لە پیاوە تێکۆشەر و بەهەڵوێستەکان بۆ چەسپاندنى دادى کۆمەڵایەتى و سەروەرى یاسا، سەربارى خراپى دۆخى تەندروستى و جەرگسوتانى، تا کۆتا ساتەکانى ژیانى کۆڵى نەدا لە پێداگرى لە هەڵوێستە بەرزەکانی و، سەرى بەرزى بۆ ستەم و بەرژەوەندی دنیایی نەوى نەکرد.

هەربۆیە، لەدەستدانى شێخ زاهید، جگە لەوەى لە دڵەوە خەمبار و نیگەرانى کردین، بۆشاییەکى گەورەش لە خەباتی مەدەنی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ و کۆژانەکانى خەڵکى کوردستان و خەباتی سیاسی و جەماوەری بزوتنەوەی گۆڕان دروست دەکات.

لە کۆتایدا، پرسەنامە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەى گۆڕانخوازان و کەسوکار و هاوڕێیانى دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین رۆحی پاکى بە بەهەشت شاد بکات.

انا لله و انا الیه راجعون

بزوتنەوەی گۆڕان
١٠ى٦ى ٢٠٢٤


هەواڵی زیاتر