پێناس:
بزوتنەوەی گۆڕان رێکخراوێکی سیاسیی خاوەن کەسێتیی مەعنەوییە، لە گردبونەوەی ئارەزومەندانەی ئەو هاوڵاتیانە پێکدێ کە لە دەوری بەرنامەی سیاسی و پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەتەوە. شوێنی چالاکیی بزوتنەوەی گۆڕان هەرێمی کوردستان و عێراق و هەر جێیەکی ترە کە هاوڵاتیانی کوردستانی لێ بێ.
مێژو:
بزوتنەوەی گۆڕان، وەک قەوارەیەکی سیاسی و لیستێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی چواری ساڵی 2009، بەدیاریکراوی رۆژی 11-4-2009 کاتێ نەوشیروان مستەفا لە دیدارێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "الشرق الاوسط"ی لەندەنی ژمارە 11092 ئاشکرای کرد کە رێبەرایەتی لیستێکی تایبەت دەکات، جیاواز لە لیستی حیزبەکانی تری کوردستان، بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان.
قەوارەی سیاسی:
رۆژی 28-4-2009 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە نوسراوی ژمارە 159 لیستی گۆڕانی وەک قەوارەیەکی سیاسی فەرمی لە هەرێمی کوردستان ناساند. بۆ بەشداریکردنیش لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رۆژی 27-8-2009 بە نوسراوی ژمارە 32 لیستی گۆڕانی وەک قەوارەیەکی سیاسی فەرمی لە سەر ئاستی عێراق ناساند.
بزوتنەوەی سیاسی:
مێژوی راگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان وەک رێکخراوێکی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ 31-5-2010 کاتێ لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی ژمارە 13382 مۆڵەتی فەرمی وەرگرت.
سەنگ:
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له 25/7/2009 لیستی گۆڕان 25 کورسی پەرلەمانی لە کۆی 111 کورسی بەدەستهێنا، وەک دووەم فراکسیۆنی پەرلەمان بووە گەورەترین هێزی ئۆپۆزیسیۆن لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كه 7/3/2010 بهڕێوهچوو لیستی گۆڕان، لەسەر ئاستی عێراق 487,181 دەنگی بەدەستهێنا، لەو هەڵبژاردنەدا بوه خاوهنی هەشت کورسی و پێنجەم فراکسیۆنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كه 21/9/2013 بهڕێوهچوو لیستی گۆڕان، 24 كورسی بهدهستهێنا.
30/4/2014 و له ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراقدا بزوتنهوهی گۆڕان توانی 9 كورسی بهدهست بهێنێت.
لیستی بزوتنهوهی گۆڕان له 12/5/2018توانی 5 كورسی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، بهدهستبهێنێت و له 30/9/2018 ی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستاندا 12 كورسی بهدهستهێنا.