پرسەنامە

21/06/2024

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (حاجی خالیدە عەباس محمود) هەڵسوڕاوی دیاری ژنانی بزوتنەوەی گۆڕانمان لە ئەنجومەنى قەزاى کفری پێگەیشت.

حاجی خالیدە یەکێک بو لە ئافرەتە چالاکەکانى قەزاى کفرى و هەڵسزراوێکى دیار و دڵسۆز و بە هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆڕان بو کە هەمیشە لە خەمى گشتى دا بو، بەداخەوە لەکاتى بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە ڕۆژی عارفەوە پەیوەندی لەگەڵ کەسوکارەکەی پجڕابوو دواجار ئەمڕۆ هەواڵی مەرگی ڕاگەیەندرا.

بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەى خێزان و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان و گۆڕانخوازان دەکەین و هاوبەشى خەم و پەژارەیانین، لە خوای گەورە داواکارین رۆحی پاکى بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سەبوریی بە هەمولایەک ببەخشێ.

انا لله و انا الیه راجعون

ئەنجومەنى قەزاى کفرى بزوتنەوەى گۆڕان
٢١ى ٦ى ٢٠٢٤


هەواڵی زیاتر