شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات
28/11/2024
D هەواڵ و چالاکی
ئەمڕۆ
پێنجشەممە (٢٨ی١١ی٢٠٢٤)، شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد
تاڵەبانی سەردانی مەكۆی سەرەكی بوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لە لایەن دانا ئەحمەد
مەجید و شاندی یاوەری پێشوازیان لێكرا.
دوای
كۆبونەوەی نێوانیان، دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند:
بزوتنەوەی گۆڕان بەشاندی یەكێتیی راگەیاندوە بەشداری كابینەی دەیەم ناكات و
دەبێتەوە بە ئۆپۆزسیۆن، وتیشی : بزوتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانەوە هەوڵی باشکردنی
ژیانی خەڵک دەدات و داواشمن كردوە دامەزراوەكانی حكومڕانی كار بكرێنەوە و كورد بە
یەكگرتویی روبەڕوی ئاڵنگاریەكان ببێتەوە و ئیتر كاتی ئەوەیە حكومڕانییەكی باشمان
هەبێ.
دلێر
عەبدولخالق رایدەگەیەنێت: بزوتنەوەی گۆڕان دەبێتەوە بە ئۆپۆزسیۆنێکی سیاسی و هەوڵی
باشکردنی ژیانی خەڵک دەدەن هەروەها پێویستە سەرجەم لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن پێکەوە
کاربکەن تا بتوانن بەرجەستەی دەنگی ئەو کەسانە بکەن کە ناڕازین لە دەسەڵات.
وتیشی: بزوتنەوەی گۆڕان وەكو هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی كە پێشتر
ئەزمونی لە كاری ئۆپۆزسیۆنی هەیە و پاكێجی چاكسازی بۆ باشكردنی دۆخی سیاسی،
كارگێری، یاسایی و دۆخی خزمەتگوزاری هەبوە، هەروەها بۆ چارەسەركردن و باشتر
گەیاندنی داواكارییەكانی خەڵك و ئەو كێشە و گرفتانەی كە بارگرانی بۆ ژیانی خەڵك
دروستكردوە، دەبێت بەئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتەوە بەرپرسیارێتی ئەوەیان لەسەر شان بێت
كە ژیانی خەڵك باشتر بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد؛ بزوتنەوەی گۆڕان داوای لە لایەنە سیاسییەكان كردوە كە
هەوڵ بدەن لەسەر بنەما و ستراتیژی نیشتیمانیی كوردستانی، دانوستان بۆ پێكهێنانی
كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بكەن و دەبێت سەرجەم لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنیش پێکەوە و
بە یەکگرتویی کاربکەن تا بتوانن بەرجەستەی دەنگی ئەو کەسانە بکەن کە ناڕازین لە
دەسەڵات.
سەردانەكە
لەكاتێكدایە ئێوارەی دوێنێش شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی هۆشیار
زێباری سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و دوای کۆبونەوەكە وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرای
كرد كە بە شاندەکەی پارتییان ڕاگەیاندوە بەشداری کابینەی دەیەم ناکەن، لەگەڵ
ئەوەشدا وەك هێزێكی نیشتمانی خوازیاری ئەوەن دامەزراوە شەرعیەكانی هەرێمی كوردستان
لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان كارا بكرێنەوە و لە ئاست داخوازییەكان و وەڵامدەرەوەی
خواست و. پێداویستیەكنی خەڵكی كوردستاندابن.