رێكخەری گشتی پێشوازی لە شاندێكی كەنەكە دەكات
04/01/2025
D هەواڵ و چالاکی
شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە، لەگەڵ رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆران کۆبونەوە و هەڵوێستەکانى بزوتنەوەى گۆڕانیان لە پرسە نەتەوەییەکاندا بەرز نرخاند.
ئەمرۆ شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانییان کرد و لەلایەن رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازییان لێکرا.
رەفیق غەفور، یەکێک لە ئەندامانی شاندەکە، رایگەیاند: ئامانجی سەردانەکەمان بۆ لای بزوتنەوەی گۆڕان، رێکخستنی کۆبونەوەیەکی راوێژی نەتەوەییە، وتیشی: بزوتنەوەی گۆڕان هەر لە سەرەتای دروستبونیەوە لەبارەی پرسی نەتەوەیی کوردەوە، هەڵوێستی ئەرێنی و گرنگی هەبوە و بە ڕونی پشتیوانی لە سەرجەم پارچەکانی کوردستان و ڕۆژئاوا کردوە.
فۆتۆ بڕیار نامیق