رێكخەری گشتی ئامادەكارییەكانی كۆنفرانس لەگەڵ لیژنەی ئامادەكار تاوتوێ دەكات
27/01/2025
D هەواڵ و چالاکی
ئەمڕۆ یەكشەممە (٢٦ی١ی٢٠٢٥)، لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی، لەگەڵ لیژنەی ئامادەكاری كۆنفرانس و بەشێك لە باژێروان و رێكخەری ژورەكان و نوێنەری رەوەندی كوردی كۆبونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا دوایین ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانی وەك پێداویستییەكی رێكخراوەیی بۆ خۆنوێكردنەوە و خۆڕێكخستنەوە لەسەر بنچینەی داواكاری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە ئاڕاستەی بزوتنەوەكەی كردوە، تاوتوێكران.