سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەى (سەڵاح چاوشین)ـەوە
13/03/2019
کۆمەڵایەتی
بنەماڵەی کۆچکردو (سەڵاح
چاوشین) تێکۆشەرى دێرین و یەکەم سکرتێرى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان سوپاس و پێزانین
ئاڕاستەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و سلێمانی و "هەمو ئەو کەسانە" دەکەن کە لە نەخۆشکەوتن
و بە خاکسپاردن و پرسەکەیدا بەشداریان کردوە.
لە سوپاسنامەى
بنەماڵەى کۆچکردو (سەڵاح چاوشین)دا هاتوە؛ خۆمان بە قەرزداری هاوخەمی و دڵدانەوەی
هەموتان دەزانین، ئەوەی ئێوە کردتان بە حەق شایانی ئەو پیاوە بو کە تەواوی تەمەنی
خزمەتکاری دۆزی رەوای گەلەکەی بوە و بۆ چاکەی گشتی خەباتێکی دورو درێژی کردوە.
دەقى سوپاسنامەکە:
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی
کۆچکردو (سەڵاح چاوشین)
بەناوی بنەماڵەی کۆچکردو
( سەلاح چاوشین ) پێشمەرگەو فەرماندەی ڕۆژانی سەختی خەبات و فیداکاری کوردستان؛
سوپاس و پێزانین ئاراستەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و سلێمانی و هەمو ئەو خەڵکە
بە ئەمەکانە دەکەین کە لەماوەی رابردودا چ حاڵەتی نەخۆشکەوتن لە نەخۆشخانەکانی ناوەوە
و دەرەوەی هەرێم لەگەڵمان بون و، دواتریش لە ژیانئاوایی ئەم فەرماندە خۆنەیستە لە
مەراسیمی بە خاکسپاردن و پرسەکەیدا بەشداریان کردوە و خاوەندارێتیان لە ناخۆشیەکانمان
کردوە.
خۆمان بە قەرزداری
هاوخەمی و دڵدانەوەی هەموتان دەزانین؛ ئەوەی ئێوە کردتان بە حەق شایانی ئەو پیاوە
بو کە تەواوی تەمەنی خزمەتکاری دۆزی رەوای گەلەکەی بوە و بۆ چاکەی گشتی خەباتێکی
دورو درێژی کردوە. هاوکات بە پێویستیشی دەزانین سوپاس و پێزانینی تایبەت ئاراستەی
بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکەین.
سوپاسێکی گەرمیش بۆ میدیاکاران
و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، بەتایبەت کەناڵی KNN و گەلی کوردستان بکەین
کە روماڵێکی رۆژنامەوانی شایستە بە خەباتی کۆچکردویان ئەنجامداوە. لەگەڵئەوەشدا
ماندوبون و شەونخونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ستافی نەخۆشخانەکانی
ھیوا و شار لەبیر ناکەین و، پێزانیشمان بۆ ستاف و کارمەندانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
سلێمانی و ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی و پۆلیسی ھاتوچۆ و ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و
ھێزی پێشمەرگەی کوردستان هەیە.
بنەماڵەی کۆچکردو
سەلاح چاوشین