پرسەنامە
05/04/2025
کۆمەڵایەتی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (کەمال عەلى محمود) ناسراو بە (کەمالى ئەلێ) تێکۆشەرى دێرین و زیندانی سیاسیی و هەڵسوڕاوى دیارى بزوتنەوەى گۆڕانمان پێگەیشت، کە دوێنی لە وڵاتی سوید بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچیی دوایی کردووە.
خوالێخۆشبوو، جگەلەوەی لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەری سلێمانی و کوردستان بوو، لە رێکخستنە نهێنییەکانى کۆمەڵەى رەنجدەرانەوە دەستى بە خەبات و تێکۆشان کردووە، لە ژیانی پێشمەرگەیەتیشدا کەسێکی هەڵکەوتو و خاوەن بیروباوەڕی پتەوی بەرگریکردن بووە، بەهۆی هەڵوێستەکانیشی دووجار لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیرکراوە و هەردوو جارەکەش نهێنیپارێز و هاوڕێکانی لە هەموو مەترسیەک پاراستووە.
دواتریش، لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا، چەندین بەرپرسیارێتی بینیوە، لەگەڵ دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕاندا، هەر لە سەرەتاوە کەسایەتییەکی کاریگەر و هەڵسوڕاوێکی دیار و کاریگەر بووە. بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشى لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكار و بنەماڵە تێکۆشەر و هاوڕێیانى خوالێخۆشبوو دەکەین.
داواكارین لە خوای گەورە رۆحى بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێ.
انا لله و انا الیه راجعون
بزوتنەوەی گۆڕان
٥ی ٤ى ٢٠٢٥
ژیاننامەى کەمال عەلى محمود
- ساڵى (١٩٤٩) لە شارى سلێمانى لەدایکبووە
- سەرەتاى کارى سیاسى لەناو بازنەى رۆشنبیرى کۆمەڵەى رەنجدەرانى کوردستان دەستیپێکردووە
- ساڵى (١٩٧٧) لەسەر بیروباوەڕى سیاسى لەلایەن رژێمى پێشووى بەعسەوە دەستگیرکراوە و (١٥)ساڵ حوکم دراوە
- لەساڵى (١٣ى٨ى١٩٧٩) بە لێبوردنى گشتى ئازادکراوە
- دواى ئازادکردنى پەیوەندى بە ریزەکانى هێزەکانى پیشمەرگەى کوردستان (یەکێتى نیشتمانى) کردووە و وەک پێشمەرگە و کادیرێکى پێشکەوتوو لە خەبات بەردەوامبووە تا راپەرین
- لە ساڵى (٢٠٠٩) و لەکاتى دروسبوونى بزووتنەوەى گۆڕان یەکێک بووە لە هەڵسوراوە دیارەکان و جێپەنجەى خۆى و هاوڕێکانى لەبەرەوپێشبردنى بزوتنەوەى گۆڕان و خەباتى مەدەنى بۆ چاکسازى و چەسپاندنى دادى کۆمەڵایەتى و سەروەرکردنى یاسا و بە دامەزراوەییکردن بەردەوام بووە
- بەداخەوە (٤ى٤ى٢٠٢٥) بەهۆى نەخۆشییەوە لە وڵاتى سوید کۆچى دواییکرد