بزوتنەوەی گۆران: كۆنفراس دەبەستین و وەک هێزێکی دامەزراوەیی دێینەوە سەر شانۆی سیاسیی

24/05/2025

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بزوتنەوەی گۆران رایدەگەیەنێت؛ بە هیمەتی گۆڕانخوازان و ئەوانەی مافی بەشدارییان لە کۆنفڕانسدا هەیە، دەمانەوێت بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی دامەزراوەیی بخەینەوە سەر شانۆی سیاسیی.

 

هاوڵاتیانی خۆشەویست ..
هەڵسوڕاو و گۆڕانخوازانی بەڕێز ..
لە هەلومەرجێکی قەیراناویی سیاسیی، ئابوری و کۆمەڵایەتیدا، بزوتنەوەی گۆران، وەک پێویستیەکی ژیانی سیاسی و ڕێکخراوەیی، رۆژی (شەمە: ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥) کۆنفرانسی تەواوکاری، لە هۆڵی ئاشتی شاری سلێمانی گرێدەدات.
کۆنفرانسەکە، بە سەرپەرشتی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و ئامادەبونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
وەک ئاشکرایە، ئەو هەڵسوڕاوانەی ناویان لە لیستی دەستەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕاندا هەیە، مافی بەشداریکردنیان هەیە. لەو سۆنگەیەوە، بانگەواز لەو هەڵسوڕاوە بەڕێزانە دەکەین، بەشداری بکەن و بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە؛ هەمومان بەیەکەوە بزوتنەوەی گۆڕان، وەک هێزێکی دامەزراوەیی، بخەینەوە سەر شانۆی سیاسیی.
ئەم بەشداریەش بەشێکە لە خاوەندارێتیکردنی پڕۆژەی سیاسیی گۆڕان و گەڕانەوەی متمانە و سەرپێخستنەوەی بزوتنەوەکە، کە بێگومان لە قازانجی پرۆسەی دیموکراسی هەرێم و تەواوکردنی پڕۆژە سیاسیەکەیەتی، دور لە شێوازی نەریتخوازی حزبی و، سودی گروپ و بنەماڵە و مادە.
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٥


هەواڵی زیاتر