پرسەنامە
06/08/2025
کۆمەڵایەتی
بە دڵی پڕ لە خەم و داخەوە، هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا (ئەحمەد
قادر ئەحمەد) باوکی سەفین ئەحمەد ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانمان
پێگەیشت.
مامۆستا ئەحمەد کەسایەتیەکی نمونەیی و مامۆستایەکی بەتوانا
بوو، ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ پەروەردەکردن و ڕۆشنبیری، جگە لەوەش لە بنەماڵەیەکی
تێکۆشەری کوردستان بوو هەر لەپێناو کوردایەتیدا شەهید سیروانی کوڕی لەلایەن ڕژێمی
لەناوچووەوە گولەباران كرا.
بۆ ئەم بۆنە خەمناكە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی كاك سەفین
و خێزان و كەسوكار و بنەماڵە بەڕێز و تێكۆشەرەكەیان دەكەین و داواكارین لە
خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك
ببەخشێ.
انا لله و انا الیه راجعون
ژووری ڕەوەندی کوردی
بزووتنەوەی گۆڕان