پرسەنامە
28/08/2025
کۆمەڵایەتی
بەداخ
و پەژارەیەکی زۆرەوە، کۆچی دوایی (ئەحمەد كەریم) هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان
و ئەندامی ژووری كارگێڕی و دارایی رادەگەیەنین.
كاك ئەحمەد لە سەرەتای دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە یەكێك بوە لەو
كەسایەتیانەی وەك هەڵسوڕاوێكی كاریگەر كاری كردوە و هەمیشە لە خەمی چاكەی گشتی و پشتیوانی
پڕۆژەی چاكسازی بوە، جگە لە بواری پسپۆڕیەكەی خۆی لە
نوسین و ئەدەبیشدا جێدەستی جێهێشتووە و خاوەنی چەند بەرهەمێكە.
لەم
بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆمان و تەواوی هەڵسوڕاو و هاوڕێیانی و خێزان
و كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەكەیان دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین بە بەهەشتی
بەرین شادی بكات و سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێ.
انا لله و انا الیه راجعون
ژووری كارگێڕی و دارایی بزوتنەوەی گۆڕان
٢٨ی ٨ى ٢٠٢٥