دانا ئەحمەد مەجید پێشوازی لە كەسوكاری شەهیدانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی دەكات
02/10/2025
D هەواڵ و چالاکی
دانا
ئەحمەد مەجید پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ كەسوكاری شەهیدان دوپات دەكاتەوە
و رایدەگەیەنێت؛ بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئەو بنەمایانە بەردەوام دەبێت كە داواكاری كەسوكاری
شەهیدان و خەڵكی كوردستانە.
ئەمڕۆ
پێنجشەممە (٢ی١٠ی٢٠١٥) بەشێك لە كەسوكاری شەهیدانی ١٧ی شوبات و رۆژانی دوایی
سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری
گشتی و جوانڕۆ محەمەد و رێبوار خەلیل پێشوازیان
لێكرا.
لە
دیدارێكدا كەسوكاری شەهیدانی خۆپیشاندانەكان ستایشی هەڵوێستەكانی بزوتنەوەی گۆڕان
و پاڵپشتیە بەردەوامەكانی بزوتنەوەكەیان كرد لە پشتیوانیكردنیان و داكۆكی لە داخوازیەكانیان.
لای
خۆیەوە دانا ئەحمەد مەجید پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕانی بۆ كەسوكاری شەهیدان
دوپاتكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد كە كەسوكاری شەهیدان خاوەنی راستەقینەی بزوتنەوەی
گۆڕانن و بزوتنەوەكەش لەسەر ئەو بنەمایانە بەردەوام دەبێت كە داواكاری كەسوكاری شەهیدان
و خەڵكی كوردستانە.