رێكخەری گشتی پێشوازی لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە هەڵەبجە دەكات

18/04/2026

D هەواڵ و چالاکی

ئەمڕۆ شەممە  (١٨ی٤ی٢٠٢٦)، وەفدێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، کە پێکهاتبوون لە حەبیب حاجی مشیر ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و ڕێبەند ئەحمەد، سەرپەرشتیاری مەکۆی هەڵەبجە و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوان و ئەندامانی ئەنجومەنی مەکۆ، سەردانی دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد.

لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هاوڵاتیان و کارگێڕی و پێداویستەكانی پارێزگای هەڵەبجە كرا و وەفدی هەڵەبجە چەندین سەرنج و پێشنیازیان سەبارەت بە پێویستییەکانی ناوچەکە و ئەرکە ڕێکخراوەییەکانی بزوتنەوەکە خستەڕو.

لای خۆیەوە وێڕای بەخێرهێنانی هەڵسوڕاوانی هەڵەبجە، رێكخەری گشتی ئاماژەی بە قوربانیدان و پێویستی خزمەتكردنی زیاتری هەڵەبجە كرد و ئاماژەی بەوەكرد كە هەمیشە هەڵەبجە پێگەیەكی بەرزی لای بزوتنەوەكە هەیە و گۆڕان چۆن لە رابردوودا داكۆكیكاری سەرسەخت بووە لە خەڵكی پارێزگاكە، بۆ داهاتووش گرنگی تەواوی پێدەدەن.


هەواڵی زیاتر