رێکخەری گشتی بەشداری یادی ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسا دەکات

15/07/2026

D هەواڵ و چالاکی

لە چوارچێوەی یادکردنەوەی ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسا (١٤ی تەمموز)، دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی گۆڕان، بەشداری لەو مەراسیمە فەرمییەدا کرد کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنساوە لە هەولێر ڕێکخرابوو.
لە میانی مەراسیمەکەدا، ڕێکخەری گشتی پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی یان برێم (Yann Braem) كۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان و گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە کرد، هیوای پێشکەوتن و بەردەوامی بۆ گەلی فەرەنسا خواست، لەگەڵ گەشەپێدانی بەها بەرزەکانی ئازادی و دیموکراتی و بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری فەرەنسا.


هەواڵی زیاتر