پرسەنامە
10/08/2026
کۆمەڵایەتی
بەداخ
و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (شێخ جەمال شێخ جەلال) كەسایەتی و ئەندامی جڤاتی راوێژكاریی بزوتنەوەی
گۆڕان-مان پێگەیشت.
شێخ جەمال یەكێك بوو لە كەسایەتیە نیشتیمانپەروەر و چاکەخوازەکان، کە
خەباتێکی زۆری بۆ گۆڕانکاری سیاسیی و چاکسازی لە هەرێمی کوردستاندا کرد و، جگە لە هەڵوێستی
بەرزی لە کایەی گشتیدا، ئامادەیی و پشتیوانی لە کۆڕ و چالاکیە ڕۆشنبیری و ڕوناكبیرییەکان
بەردەوام بووە.
بۆ كۆستی لەدەستدانی شێخ جەمال، هاوخەمی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان
و بنەماڵە و هاوڕێیانی دەكەین و داواکارین لە خوای گەورە رۆحی پاكی بە بەهەشتی
بەرین شاد بکات و سەبوری و ئارامی بە هەموان ببەخشێت.
بزوتنەوەی گۆڕان
١٠ی ٨ی ٢٠٢٦