پرسەنامە

03/09/2026

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سورەیا شێخ عەلی کەسنەزانی) هاوسەری لەتیف هەڵمەت شاعیری دیاری كوردمان پێگەیشت.

خاتوو سورەیا ڕۆڵی كاریگەری هەبووە لەپاڵپشتی و هێزی قەڵەمە بەبڕشت و نیشتیمانپەروەیەكەی لەتیف هەڵمەت بۆ خزمەتی دنیای ئەدەب و گەلەكەی، بۆ ئەم كۆستە هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی كاك لەتیف و خێزان و كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەكەیان دەكەین و هاوبەشی خەمی پەژارەیانین.

داواكارین لە خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێ.

انا لله و انا الیه راجعون

ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان
٣ی٩ی٢٠٢٦


هەواڵی زیاتر