قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی رێكخەری گشتی گۆڕان دەكات

06/09/2026

D هەواڵ و چالاکی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دانا ئەحمەد مەجید دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و تێیدا دەڵێت: گرتنەئەستۆی ئەم بەرپرسیارێتیە دەرفەتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی، بەدیهێنانی متمانە و نوێکردنەوەی ڕۆڵی بزووتنەوەکە لە خزمەتکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.

دەقی پەیامەکە:
برای بەڕێزم کاک دانا ئەحمەد مەجید
رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان

بە بۆنەی هەڵبژاردنتان وەک ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزباییتان لێ دەکەم.
هیوادارم بە گرتنەبەری هەنگاوی جددی و بڕیارە دروستەکان، قۆناغێکی نوێ تۆمار بکەن و هەوڵ و هیممەتی زیاتر بخەنەگەڕ لەپێناوی بەهێزکردنی یەکڕیزی نێوماڵی کورد.
گرتنەئەستۆی ئەم بەرپرسیارێتیە دەرفەتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی، بەدیهێنانی متمانە و نوێکردنەوەی ڕۆڵی بزووتنەوەکە لە خزمەتکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان. هیوادارم بە توانا و هەڵوێستە بەرپرسیارانەکانتان، ئەم قۆناغە بکەنە دەستپێکی سەرکەوتن و هێنانەکایەی ئاواتەکانی خەڵکی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران


هەواڵی زیاتر