شاندێكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرێنەكان پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێكخەری گشتی دەكەن
20/09/2026
D هەواڵ و چالاکی
ئەمڕۆ چوارشەممە (١٦ی٩ی٢٠٢٦)، شاندێكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان بە سەرپەرشتی ڕەهبەر سەید برایم و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەكە، بەمەبەستی پیرۆزبایی هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی سەردانی مەكۆی سەرەكی گۆڕانیان كرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و جڤاتی نیشتمانیەوە پێشوازیان لێكرا.
لە دیدارێكی دۆستانەدا، شاندی میوان چەپكەگوڵ و پیرۆزباییان ئاڕاستەی دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە ئەركەكەی.
لەدیدارەكەدا ئاماژە بە رۆڵ و كاریگەری هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرا و خەبات و قوربانیدان و ماندووبونی پێشمەرگەدێرینەكان بەرز نرخێنرا، هاوكات كاری پیكەوەیی بۆ خزمەتی گشتی، جەختی لێكرایەوە.