ژمارەیەك چالاكوان سەردانی رێكخەری گشتی دەكەن
30/09/2026
D هەواڵ و چالاکی
دانا
ئەحمەد مەجید ڕیكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی، پێشوازیكرد لە ژمارەیەك چالاكوان لە مامۆستایانی زانكۆ و توێژە جیاوازەكان و رایگەیاند: گۆڕان
وەك پێشتر، لە ئێستا و داهاتوشدا پشتیوانی هەر پڕۆژە و داواكاری و دەنگێك دەبێت
كە خزمەت بە خەڵك و گوزەران و ئازادی دەربڕین بكات.
لە
دیدارێكدا، جگە لە گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و هیوای
سەركەوتن لە ئەركەكەی، دۆخی سیاسی و ئابوری و گوزەرانی خەڵك و توێژە جیاوازەكان
گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
لای
خۆیەوە دانا ئەحمەد مەجید ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی چالاكوانان كرد لە داكۆكی لە مافی
رەوای خەڵك بە ئاڕاستەی فشاری مەدەنی و چارەسەركردنی كێشەكانیان، ئاماژەی بەوەشكرد
كە گۆڕان لەسەرەتای دامەزراندنیەوە پشتیوانی شەقام و توێژەجیاوازەكان و داواكاریەكانی
هاوڵاتیان بوە بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان، لە ئێستا و داهاتوشدا پشتیوانی هەر پڕۆژە
و داواكاری و دەنگێكە كە خزمەت بە خەڵك و گوزەران و ئازادیەكانیان بكات.