پرسەنامە
25/10/2026
کۆمەڵایەتی
بە دڵێکی پڕ لە خەم و ئازارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ئازاد
غەریب کەریم (ئازاد حاجی غەریبی خەفاف) هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان، برای ئاوێزە
خان و خاڵی د. سیروان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی پێشووی تەندروستی گەرمیانمان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو ئازاد حاجی غەریب، کەسایەتییەکی چالاک و تێکۆشەر
و خەمخۆری چەسپاندنی یاسا، دادپەروەری و دادی کۆمەڵایەتی بوو. کۆچی دوایی ئەو خەمباریکردین
و تێکۆشانی بەجێماوی هەمیشە لە یاد و بیرەوەریی هاوڕێیان و دۆستانیدا دەمێنێتەوە.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی ئاڕاستەی
خێزان و كەسوكار و بنەماڵە و هاوڕێیانی دەكەین، لە خوای گەورە داواخوازین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە
دڵی هەموو لایەك ببەخشێت.
إِنَّا لِلَّٰهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
ژوری ڕەوەندی كوردی بزوتنەوەی گۆڕان
٢٤ی١٠ی٢٠٢٦