(سبەی) حاجی عەلی باوكی شەهید رێژوان بەسەر دەكاتەوە

16/07/2019

کۆمەڵایەتی

حاجی عەلی كاشی، باوكی شەهید رێژوان، یەكەم شەهیدی خۆپیشاندانەكانی (17)ی شوبات و رۆژانی دوای بەهۆی نەخۆشیەكەوە یەكێك لە قاچەكانی دەبڕێتەوە.

پەیامنێری (سبەی) لە سلێمانی سەردانی حاجی عەلی كاشی، باوكی شەهید رێژوانی کرد كە ماوەی مانگێكە بەهۆی نەخۆشیەكەوە ململانێ دەكات و لە دواجاردا بە بڕینەوەی یەكێك لە قاچەكانی تەندروستی جێگیر دەبێت.

حاجی عەلی دوای ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا بەمەبەستی بەجێهێنانی (عەمرە) سەردانی سعودیەی کرد، لەوێ لە ژێر كاریگەری بەریەککەوتنی لەگەڵ زیارەتكارانی دیكە، یەكێك لە قاچەكانی توشی
ئازار دەبێت و دوای گەرانەوەی بۆ كوردستان و پاش وەرگرتنی چەند چارەسەرێك، لە دواجاردا پزیشکەکان بڕیار دەدەن یەكێك لە قاچەكانی ببڕنەوە.

حاجی عەلی وتی" خۆم نەخۆشی شەکرەم لەگەڵدا بوە، چەند جارێک هەستم بە ئازار کردوە و دوای ئەوەی پشکنینم ئەنجامدا، پزیشکەکان پێیان وتم کە چەند پەنجەیەکی قاچم رەشبوەتەوە و پێویستە ببڕدرێت، دوای ئەوەی چوار پەنجەی قاچم بڕییەوە، پزیشکەکان وتیان پەنجەکەی دیکەشت رەش بوەتەوە، بۆیە بڕیارمدا بەشێکی قاچم ببڕمەوە بۆ ئەوەی برینەکە تەشەنە نەکات و ئێستاش لە ماڵەوە خەریکی وەرگرتنی چارەسەرە پزیشکییەکانم".


هەواڵی زیاتر