پرسە و سەرەخۆشی

05/09/2020

کۆمەڵایەتی

زۆر بەداخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و پیاوی چاکەخواز (حاجی ئیبراهیمی حاجی ئەحمەدی خدران)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دەگەیەنین و، بەشداری خەم و ناخۆشی برا و کەسوکار و دۆستەکانی خوالێخۆشبوین. تکاکاریشین خوای گەورە گیانی کۆچکردو شاد بکا و سەبوری ئێمە و کەسوکاریشی بدات.
حاجی ئیبراهیم، سەرەڕای کاروچاکەکانی لەلایەنی کۆمەڵایەتی و خێرخوازی، لە رووی سیاسیەوە کەسایەتیەکی رێزلێگیراو و خاوەنی پێگەی بزوتنەوەی گۆڕان بو. هەربۆیە یادەوەری بەرز رادەگرین.

انا للە وانا الیە راجعون

بزوتنەوەی گۆڕان
٥ی ٩ی ٢٠٢٠


هەواڵی زیاتر