پێنج فراکسیۆنی پەرلەمان ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەت دەکەنەوە

02/07/2018

فراکسیۆنه‌کان

پێنج فراکیسۆنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەرێم
رەتدەکەنەوە و ئۆباڵی ساختەکارییەکانیش دەخەنە ئەستۆی دەسەڵاتداران لە
هەرێم.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی؛  گۆڕان، کۆمەڵ،
یەکگرتو، بزوتنەوە و شیوعی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بە کودەتای
دەسەڵاتداران لەقەڵەم دەدەن و دەسەڵاتدارانیش بە هۆکاری ساختەکارییەکان
ناودەبەن و هەر دۆخێکی نەخوازراویش ئەگەر روبەڕوی هەرێمی کوردستان ببێتەوە
دەخەنە ئەستۆی حیزبەکانی دەسەڵات.

برزۆ مەجید سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان، رایگەیاند؛ لە هەڵبژاردنەکەدا، خەڵکى
سەر بە لایەنەکانى دەسەڵات نەچون دەنگ بدەن، چونکە دەیانزانى پێشتر
ئامادەکارییان کردوە بۆ ساختەکاری، وتیشى: "ئەوان زوڵمیان لە میللەتەکەیان
کردوە، بەڵام دەبن بە خزمەتکارى بێگانە".

لاى خۆیەوە، مەروان گەڵالی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لەو
کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا وتی: "دەسەڵات دەیەوێت خەڵکی گۆڕانخواز و چاکە خواز
لە دەنگدان سارد بکاتەوە و لە بەغداش چاو لە گەندەڵی و دزییەکانیان
بپۆشرێت، بۆیە ئۆباڵی هەرشتێکیش بەغدا بەرامبەر هەرێمی کوردستان بیکات لە
ئەستۆی حیزبەکانی دەسەڵاتە".

هاوکات ئارى عەبدول لەتیف، سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە
پەرلەمان لە حیزبەکانی دەسەڵات وتی:"ئێمە گاڵتەجاری و ساختەکاریی
هەڵبژاردنەکان بە ئامێری ئەلیکرۆنی رەت دەکەینەوە، چونکە ئەمە کودەتایە
بەسەر دەنگی هاوڵاتیاندا کراوە".


هەواڵی زیاتر