ئه‌زمونی ئۆپۆزسیۆن
25/05/2021
ئۆپۆزیسیۆن
بزوتنەوەی
گۆڕان، وەک رێکخراوێکی سیاسی و بزوتنەوەیه‌كی جه‌ماوه‌ریی له كوردستانی عێراق، له
(31/5/2010) و بە نوسراوی ژمارە (13382)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مۆڵەتی فەرمی وەرگرت و رۆژی (28-4-2009) کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
بە نوسراوی ژمارە (159) لیستی گۆڕانی وەک قەوارەیەکی سیاسی فەرمی لە هەرێمی کوردستان
ناساند.
بۆ
بەشداریکردنیش لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکان رۆژی (27-8-2009) بە نوسراوی ژمارە (32) لیستی گۆڕانی وەک قەوارەیەکی
سیاسی فەرمی لە سەر ئاستی عێراق ناساند.
بەشداریی
سیاسی و ئه‌زمونی ئۆپۆزسیۆنی
بزوتنەوەی
گۆڕان بۆ یەکەمجار، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له (25/7/2009) له‌ژێر ناوی
(لیستی گۆڕان) بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد کە تێیدا (15) لیست
لەسەر (100) کورسیی پەرلەمان و نۆ لیستی کلدان و ئاشوری لەسەر (11) کورسی پێکهاتە
غەیرە کوردییەکان رکابەرییان دەکرد.
سەرەرای
ئەو فشارە زۆرەی لەو سەروبەندەدا کران لە هەڕەشەکردن و کڕینی دەنگ سەرپێچی لە هەڵمەتی
هەڵبژاردن و رۆژی دەنگدان و گواستنەوەی بە مەبەستی هاوڵاتیان لەبەر ئینتیمای سیاسی‌یان
و سزادان و دەرکردن و نانبڕاوکردنی سەدان کارمەندی دەوڵەت و لابردنی دەیانیش لە
پۆستەکانیان له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت هه‌ر له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
و ناوخۆ تا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له راگر و سەرۆک بەشی زانکۆکان، هەڕەشەکردن
لە کادری لیستەکان و ساختەکارییەکی زۆر لە رۆژی دەنگداندا کە بوە هۆی شێواندنی
ئەنجامی راستەقینەی دەنگەکان.
هاوکات
سەرباری ئەوەی بەهۆی هەژمونی عەشایری و مۆنۆپۆڵکردنی هێزە سەربازییەکان، ئەو
رکابەرییەی بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی نوێی سەر گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان
کە دنیابینی و بەرنامەی سیاسی جیاوازبو، تەنها لەگەڵ یەکێتی و پارتی نەبو کە بە
یەک لیست و بە هاوپەیمانێتیەک لەژێرناوی (لیستی کوردستانی) بەشداریی هەڵبژاردنەکەیان
کردبو، بەڵکو چەند حیزبێکی دیکەش کە کە عێراقی نەبون و کوردی بون دەنگیاندا بە پارتی
و یەکێتی، لەگەڵ ئەوەشدا (لیستی گۆڕان)ی بزوتنەوەی گۆڕان توانی لەو هەڵبژاردنەدا
(445) هەزار و (24) دەنگ بەدەستبهێنێت کە دەکاتە (23.72%)ی رێژەی دەنگەکانی ئەو
هەڵبژاردنە (25) کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت لە کۆی (111) کورسی پەرلەمان، لە بەرامبەردا
لیستی کوردستانی پارتی و یەکێتی یەک ملیۆن و (76) هەزار و (370) دەنگی بەدەستهێنا
کە دەیکردە (57.37%)ی دەنگەکان و (59) کورسی
پەرلەمان.
بەپێی
ئەنجامی ئەو هەلبژاردنە سەرباری تێبینی و پێشێلکاری و سەرپێچی و ساختەکاری، لیستی
گۆڕان وەک دوەم فراکسیۆنی پەرلەمان بوە دوەم هێزی سەر گۆڕەپانی سیاسی لەسەر ئاستی
هەرێمی کوردستان.
بزوتنەوەی
گۆڕان سەرباری بەدەستهێنانی دەنگی نزیکەی (500) هەزار دەنگدەری هەرێمی کوردستان
و (25) کورسی پەرلەمان، بەشداری لە پێکهێنانی کابینەی حکومەت نەکرد و وه‌ك یەکەم
گەورە هێزی ئۆپۆزسیۆن دەرکەوت رابەرایەتی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی کرد لە خولی سێیەمی
پەرلەماندا
نەوشیروان
مستەفا دامه‌زرێنه‌ر و رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دوای هەڵبژاردنەکە و لە دیمانیەکدا كه لە ژمارە
(11386)ی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە (30/1/2010) بڵاوکراوەتەوە، هۆکاری بەشدارینەکردنی
بزوتنەوەکەی لە حکومەتدا بۆ چەند هۆکارێک گەڕاندەوە و دەڵێت: ئێمە بەدیل دەخەینەڕو
لە چۆنێتی پەڕێوەبردنی حکومەت و نەهێشتنی گەندەڵی دارایی و ئیداری و سیاسی و
ئەخلاقی و چەسپاندنی کۆڵەکەکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بونی شەفافییەت لە بودجەی
هەرێمی کوردستان و پەیوەندییە سیاسییەکان و سنوردانان بۆ دەستوەردانی حیزب لە بەڕێوەبردنی
فەرمانگە حکومییەکان و بازاڕ وزانکۆ و مزگەوتەکان و گۆڕینی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش
لە حیزبییەوە بۆ دامەزراوەی حکومیی بێلایەن لە هەڵبژاردنەکان و کاملانێ حیزبییەکان.
حکومەتی ئێستای هەرێم بەهەمان پێوەرە کۆنەکان پێکهێنراوە و هەمان دیوە نێگەتیڤەکانی
رابردوی تێدایە بۆیە بەشداریمان تێدا نەکرد.
له‌م
خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه وه‌ك ئه‌زمونێكی نوێ له
هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وت، فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ركی
راسته‌قینه‌ی ئۆپۆزسیۆنی جێبه‌جێكرد بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له رێگه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یه‌وه
موماره‌سه‌ی رۆڵ‌ی ئۆپۆزسیۆنبونی كرد و رۆڵ‌ی كارای بینی له هۆشیاركردنه‌وه‌ی
هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به پرسی بودجه ئه‌رك و مافه‌كانیان له كۆمه‌ڵ‌گه، ئاشكراكردنی
گه‌نده‌ڵ‌ی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌روه‌ها چه‌سپاندنی زه‌روره‌تی چاكسازی و به
نیشتیمانیكردنی دامه‌زراوه‌كان و دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حیزب له حكومه‌ت له‌گه‌ڵ
شوفافكردنی داهات و خه‌رجی.
له‌سه‌ر
ئاستی عێراقیش، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كه دوای کەمتر لە ساڵێک
بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لە (7/3/2010) به‌ڕێوه‌چو، بزوتنەوەی گۆڕان
بە هەمان گوتاری سیاسی خۆی بەشداری کرد و سەرباری دوبارە بونەوەی هەمان سیناریۆی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و زیادبونی فشارەکان لەسەر خودی بزوتنەوەکە و دەنگدەرانی،
بەڵام لەسەر ئاستی عێراق (487,181) دەنگی بەدەستهێنا، لەو هەڵبژاردنەدا بوه خاوه‌نی
هەشت کورسی و پێنجەم فراکسیۆنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و به هه‌مان شێوه‌ی په‌رله‌مانی
كوردستان ئۆپۆزسیۆن بونی هه‌ڵبژارد و بوه تاكه هێززی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی
عێراق.
له‌و
خوله‌دا فراكسیۆنی گۆڕان هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ بۆ دامه‌زراوه‌ییكردن و به‌نیشتیمانیكردن
په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) و ده‌ركردنی
یاسای نه‌وت و غاز و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی تایبه‌ت به گه‌لی كورد.
لەو
خولەدا پەرلەمان بە رۆڵ‌ی کارای فراکسیۆنی گۆڕان توانی رۆڵ‌ی بەرچاو ببینێت لە چوارچێوەی
دەسەڵاتی یاساداناندا، كاری بۆ سەرخستنی ئەو بەرنامە سیاسییە دەكرد كە پێش چونە پەرلەمان
بانگەشەی بۆ دەكرد و له‌وانه:
- گۆڕینی سیستمی سیاسی
و حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان بۆ سیستمێكی پەرلەمانی.
- بەدامەزراوەیی كردنی دۆسیەى نەوت.
- یەكخستنەوەی هێزی
پێشمەرگە.
- كاركردن بۆ سەربەخۆیی
دەسەڵاتی دادوەری رێگریی كردن لە دەستێوەردانی حیزبی.
- كاركردن و بۆ فەراهەمكردنی
ئازادی و ئازادی ڕادەربڕین.
- كاركردن بۆ پاراستنی
مافی پێكهاتەكان.
- بەگژداچونەوەی گەندەڵی
و ئەنجامدانی چاكسازی.
- زیادكردنی رۆڵ‌ی
پەرلەمان.
- دادپەروەری كۆمەڵایەتی لە موچەدا.
- گفتوگۆى چڕ لەسەر پڕۆژە
یاساى بودجە
رابه‌رایه‌تیكردنی
به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن
بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان له یه‌كه‌م به‌شداریی سیاسی و په‌رله‌مانیی خۆیدا به سود وه‌رگرتن له كاریزمایی
و ئه‌زمون و بیرمه‌ندیی نه‌وشیروان مسته‌فا و رۆڵ‌ی كاریگه‌ری ئه‌و له بزوتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازی گه‌لی كورد و راپه‌ڕین و وێستگه‌كانی (50) ساڵی رابردو، هاوكات جه‌ماوه‌ریبونی
بزوتنه‌وه‌كه له روی سه‌نگی له شه‌قام و په‌رله‌مان به بونی (25) كورسی په‌رله‌مان.
له ئه‌زمونكردنی ئۆپۆزسیۆنبونیشدا توانی ببێته چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێز
و لایه‌نه سیاسیانه‌ی له‌و خوله‌دا به‌شداریی كابینه‌ی حكومه‌تیان نه‌كرد و له‌ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات بون و رابه‌رایه‌تی كرد لەوانە کۆمەڵى ئیسلامى بە چوار کورسى و
یەکگرتوى ئیسلامى بە دە کورسى.
بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان جگه له‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی وه‌ك فراكسیۆنێكی به‌هێز و كاریگه‌ر ئۆپۆزسیۆنێكی
راسته‌قینه‌ی نێو په‌رله‌مان بو، له‌سه‌ر ئاستی باڵا و له‌سه‌ر ئاستی فراكسێۆنی
په‌رله‌مانیش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتوی ئیسلامی چه‌ندین
پڕۆژه و پاكێجیان بۆ باشكردنی دۆخی سیاسی و ژیانی هاوڵاتیان و پەیڕەوکردنى
شەفافیەت و هەنگاونان بەرەو چاکسازیى ریشەیى پێشكه‌شی ده‌سه‌ڵات كرد لە
سەروهەمویانەوە پێشکەشکردنى شەش پاکێج لەدواى خۆپیشاندانەکانى (١٧)ى شوبات و
رۆژانى دوایى.
لەسەر
بنەمای ئەو پاکێجانە هەر سێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن "بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتوی
ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی" وەک بەرەوەى ئۆپۆزسیۆن زنجیرەیەک کۆبونەوەی پێنج
قۆڵییان لەگەڵ هەردو حیزبی فەرمانڕەوا "پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی
نیشتمانی کوردستان" ئەنجامدا لە (٤/٦/٢٠١١ تا ٢٧/٦/٢٠١١) و هاوپێچ لەگەڵ ئەو
شەش پاکێجەدا داوایان لە لایەنەکانى دەسەڵات کرد بۆ نیشاندانی نیازپاكی و
چارەسەركردنی گرفتەكان دەست بكرێت بە: (راگرتنی راوەدونانی هاوڵاتیان، گرتنی
بكوژەكان و ئەوانەی تەقەیان لە هاوڵاتیان كردوە، قەرەبوكردنەوەی بریندار و
قوربانیان و زیانمەندان لە ڕووداوەكانی پاش 17/ 2/ 2011، راگرتنی فشاری سەر میدیای
سەربەخۆ)، بەڵام بەهۆی جێبەجێ نەکردنی ئەو داواکاریانەی ئۆپۆزیسیۆن، دانوستانی
پێنج قۆڵی نێوان دەسەڵات ئۆپۆزسیۆن راگیرا.
بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان له‌و كاته‌وه كه دامه‌زراوه و له‌سه‌ره‌تاشه‌وه كه ئۆپۆزسیۆنبونی هه‌ڵبژارد،
ئامانجی باشكردنی ژیانی هاوڵاتیان و به دامه‌زراوه‌ییكردنی دامه‌زراوه نیشتیمانییه‌كان
و بیناكردنی پایه‌كانی ده‌وڵە‌ت و پاراستنى قەوارەى هەرێمى کوردستان و
جێبەجێکردنى بەرنامە سیاسیەکەى بوە لەپێناو خزمەت و چاکەى گشتى، هەر لەو بارەیەوە نه‌وشیروان
مسته‌فا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی حكومڕانی و مامەڵە لەگەڵیدا دەڵێت؛ سێ رێگەمان
لەبەردەستدایە یان ئەم حکومەتە بڕوخێنین، یان له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک
قەڵایەکە، بەرهەمی سەد ساڵی خەباتی گەلەکەمانە، ئێمە رەخنەمان لێی هەیە و سێ
ڕێگەمان لەبەردەمدایە: بیڕوخێنین، یان بێدەنگ بین، یان شوێنە خراپەکانی چاک
بکەینەوە، ئێمە بڕیارمانداوە لەکوێ خراپە چاکی بکەینەوە.
ئه‌و
كاته‌ش کە بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن بوه هه‌میشه بە
بەرپرسیارێتیەوە مامەڵەى کردوە و له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی و پاراستنی قه‌واره‌ی
هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنه‌یه‌وه له بری هه‌وڵی روخانی ده‌سه‌ڵات و لاوازكردنی
پێگه‌كه‌ی چ له عێراق و چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی پڕۆژه‌ی له‌سه‌رجه‌م
روه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كردوه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌وه زیاتر زه‌ره‌مه‌ندی
خراپ مامه‌ڵه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتداران و حكومڕانان نه‌بن و تا ده‌رفه‌تێك ماوە ئه‌وانیش
له‌پێناو خه‌ڵك و خاكی كوردستاندا به سیاسه‌ته‌كانیاندا بچنه‌وه.