پرسەنامە

09/09/2021

کۆمەڵایەتی


بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵى کۆچى ناوەختى پێشمەرگەى دێرین و تێکۆشەرى دیار، (مستەفا سەلیم) بریکارى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئەندامى پێشوى جڤاتى نیشتیمانى رادەگەیەنین.

خوالێخۆشبو جگە لەوەى تێکۆشەرێکى دێرین و پێشمەرگەیەکى نیشتیمانپەروەر بو، هاوکات لە دامەزرێنەرانى بزوتنەوەى گۆڕان و باژێروانى پێشوى قەزاى رانیە و ئەندامى پێشوى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان بو.

بۆ ئەم بۆنە خەمناکە سەرەخۆشى لە خێزان و بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانى کۆچکردو دەکەین و، داواکارین لە خواى گەورە کۆچکردو جێگەى بەهەشتى بەرین بێت و سەبورى ئێمە و هەمو لایەکیش بدات.

اناللە و انا الە راجعون

بزوتنەوەى گۆڕان
9ى 9ى 2021


هەواڵی زیاتر