پرسەنامە
28/08/2022
کۆمەڵایەتی
بەناوی ئەنجوومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی (سوھەیل خورشید) ناسراو بە مامۆستا شەماڵ نووسەر و مێژوونووس و چالاکوانی سیاسی ئەکەین، کە بەداخەوە نیوەرۆی ئەمرۆ یەکشەمە (٢٨/٨/٢٠٢٢) لە شاری کفری لەبەردەم ماڵەکەی خۆی تیرۆر کرا .
لە خوای گەورە داواکارین رۆحی مامۆستا شەماڵی شەھید بە بەھەشتی بەرینی شاد بێت و سەبووری خێزان و کەسوکار و ھاوڕێیانی بدات.
ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان
٢٨/٨/٢٠٢٢