پرسەنامە

08/10/2022

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (جەمال ئەبا بەکر) هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە سنورى ئەنجومەنى قەزاى سۆران-مان بیست، كە بە روداوێکى دڵتەزێن لە شارى هەولێر دوایكرد.

خوالێخۆشبو؛ یەکێک بو لە گەنجە هەڵسوڕاوە بە ئەمەک و دلێر و چاونەترسەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە سنورى سۆران و ماوەى (13) ساڵە کاردەکات لە پێناو چاکەى گشتى. ‎بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و کەسوکار و بنەماڵە و ھاوڕێیانی دەکەین و هاوبەشی خەم و پەژارەیانین.


‎خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

ئەنجومەنى قەزاى سۆرانى بزوتنەوەی گۆڕان
٨ی ١٠ی ٢٠٢٢


هەواڵی زیاتر