پرسەنامە
08/09/2023
کۆمەڵایەتی
بەداخ و
پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و مافناس (جەمال عەبدولقادر عەزمی بەگى بابان) ناسراو بە (جەمال بابان)کەسایەتى و نوسهرى
دیارى كورد-مان پێگەیشت.
مامۆستا
(جەمال بابان) لە ژیانیدا رۆڵى کاریگەرى لە چەند بوارێکدا گێڕاوە، لە کایەى ئیداریدا سەرۆکى شارەوانى سلێمانى و بەڕێوەبەرى چەند پۆستێکى دیکەى ئیدارى و دەوڵەتى بووە، لە کاروبارى رۆشنبیرى و ئەدەبی دا دامەزرێنەر و بەڕێوەبەرى کۆمەڵێک دەزگای رۆشنبیری بووە لەوانە یەکەم
سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد و ئەمینداری گشتیی کۆڕی زانیاریی کورد و بەڕێوەبەری
دەزگای رۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردیی لەبەغدا و سەنتەری ڕۆشنبیریی (بابان)ی لەسلێمانی
دامەزراندوە. مامۆستا خاوەنى چەندین کتێب و بەرهەمى
ناوازەشە کە بە هەموو ئەو تایبەتمەندییانە مێژوویەکى پرشنگدار و مایەى شانازى بۆ خۆى و بنەماڵەکەى تۆمار کردووە
و ناوبانگى بە نەمرى دەمێنێتەوە.
بۆ لەدەستدانى مامۆستا جەمال، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەى خانەوادە و کەسوکار و تەواوى هاوڕێیان و
نوسەرانى کورد دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین رۆحی بە بەهەشت شاد بکات،
دڵنەوایی و سەبوریی هەمولایەک بدات.
انا لله
و انا الیه راجعون
بزوتنەوەی
گۆڕان
٨ى٩ى٢٠٢٣