وەزیری دارایی، بڕیاری لێخۆشبونی بۆ كرێچیهكانی وهزارهتهكهی خسته بواری جێبهجێكردنهوه
02/07/2020
له نوسراوێكدا كه وێنهیهكی دهست سایتی گۆڕان كهوتوه وهزیری دارای ههرێم بڕیاریداوه، لە 11 ی ئازار هەتا 11 ی ئایار، لە کرێ و سودەکانی دواکەوتنی کرێچیەکانی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی خۆشببێت،بەهۆی ئەوەی ئەو ماوەیە نەیاتوانیوە موڵکەکان بەشێوەی ئاسایی بەکاربهێنن.
ئاوات شێخ جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڕیاریداوه، ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەرگرتنی باجەوە هەژمارنەکرێت و باج لە هاوڵاتیان وەرنەگیرێت، باجدەران ئەو ماوەیە لە باجدان و سودی دواکەوتنی دەبەخشرێن و ماوەی دانەوەی قیستەکانیش بۆ ماوەی دوومانگ درێژدەکرێتەوە.
هەروەها بۆ کۆمپانیاکان و باجی خانووبەرەش پێویستە بەڕێوەبەرایەتیەکان رەچاوی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بکەن کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەیانتوانیوە بە ئاسایی کاربکەن.