قائیمقامی دەربەندیخان دەستبەرداری پۆستەکەی بو داواکاری گشتی قەزاکەش سوپاس و ستایشی دەکات

02/07/2020

قائیمقامی دەربەندیخان لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان دەستبەرداری پۆستەکەی بو ڕایگەیاند: ئەوەی توانیم ئەنجاممدا بۆ خزمەتی  خەڵک و ناوچەکەمان و پەیام و بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان.
ناسیح مەلا حەسەن، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیان: وەک وەک قائیمقامی دەربەندیخان، ئەمڕۆ کۆتا رۆژم بو لەکارەکەمدا، بەهۆی تەمەنی خانەنشینیم و پاش 20 ساڵ خزمەت لەفەرمانگەکانی عێراق و هەرێمدا، دەستم لە کار هەڵگرت.

دەشڵێت: شانازی بەو ماندوبونەوە دەکەم و ئەوەی توانیومە بۆ خزمەتی خەڵک و شارەکە کردومە و خۆم بە روسور دەزانم لە بەردەم خودا و خەڵک و بزوتنەوەی گۆڕان و بە دڵسۆزییەوە کارەکانم جێبەجێکردوە، سەرباری ئەوەی لەکاتی قەیراندا دەستبەکاربوم بەڵام درێغیم نەکردوە لە خزمەتکردنی ناوچەکە و بەومەبەستەش ئەمڕۆ لەلایەن داواکاری گشتی دەربەندیخانەوە سوپاس و ستایشم ئاڕاستەکراوە.

پوختەیەک لە کارەکانی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان

-تەواوکردنی پڕۆژەی بەنداوی دێوانە
- پڕرۆژەی نۆژەنکردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان دوای بومە لەرزەکە
- پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکی ناوشار و گەڕەکەکان و چەند ناوچەیەکی دیکە
- تەواوکردنی نۆژەنکردنەوەی رێگای دەربەندیخان - زەڕایەن (وارماوا)
-دەستکردن بە دروستکردنی رێگای دوسایدی دەربەندیخان - گەرمیان (کەلار)
- پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخانی کۆمپانیای ئۆهیتان خرایە لیستی پڕۆژە بەردەوامەکانەوە و ئێستا لەقۆناغی کۆتاییدایە
- رێگای بەردەم شەلالەکان کرایەوە وەک پڕۆژەیەکی گەشتیاری


هەواڵی زیاتر