سبه‌ینێ قائیمقامی نوێی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستبه‌كارده‌بێت
04/07/2020
دوای ئەوەی ناسیح مەلا حەسەن، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بو بڕیاره سبه‌ینێ 5/7/2020 به‌ختیار عەبدولرەحمان، قائیمقامی پێشوی سلێمانی له قەزاكه ده‌ستبه‌كار ببێت.
بەختیار عەبدولرەحمان له لێدوانێكیدا ده‌ڵێت: سه‌ره‌تای كاره‌كانی رێگریکردن ده‌بێت لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی کاری هاوڵاتیان.
ده‌شلێت: پلانكاری پێوستیان هه‌یه بۆ خزمه‌تی زیاتری هاولاَتیانی سنوره‌كه، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئێستا زۆرینەی کار و پڕۆژەکان راگیراون و هه‌وڵی پێوست ده‌ده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری هاولاچتیان و پێداویستیه‌كانی سنوره‌كه.
وتیشی: پێشتر بڕی (200) ملیۆن دینار بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە قەزاکە تەرخانکراوە، بەشێک لەو پارەیە بۆ ئەو مەبەستە خەرجکراوە ئەو بڕەی ماوە لەبەردەستیان دەبێت بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو پەتایە.